AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٠ ١٣:٤٨

ئیسلامی:

61 ملیۆن و 172 هەزار و 298 کەس لە ئێران دەتوانن دەنگ بدەن

61 ملیۆن و 172 هەزار و 298 کەس لە ئێران دەتوانن دەنگ بدەن

وتەبێژی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی کە بۆ دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و شەشەمین خولی مجلیسی خوبرگان دەتوانن دەنگ بدەن، ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن ئیسلامی وتەبێژی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی ئێران بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی 11 ی ڕەشەممە وتی: لەدایک بووانی 11 ی ڕەشەممەی 1384 بەدواوە دەتوانن لە ئەوم خولە لە هەڵبژاردنەکان دەنگ بدەن.

ناوبراو زیادی کرد: 61 ملیۆن و 172 هەزار و 298 کەس دەتوانن دەنگ بدەن کە 30 ملیۆن و 945 هەزار و 133 کەسیان پیاو و 30 ملیۆن و 227 هەزار و 165 کسیان ژنە.

News ID 49283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha