بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سائیر جبوور نوێنەری پەرلەمانی عێڕاق جەختی کرد: بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێڕاق ئەنجامی خواست و ڕای خەڵک بۆ داژیەتی لەگەڵ بوونی داگیرکەرانی ئەمریکییە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکییەکان ناتوانن بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەل بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بەشەڕدا بێن. هێرشەکانی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا نموونەی بەرەنگار بوونەوەی پیلانە زیادەخوازانەکانی واشنتۆنە.
جبووری وتیشی: هەر ئەو هێرشانەی هێزەکانی بەرخۆدان بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا لەسەر پرسی چوونە دەرەوەی هێزەکانی خۆی لە عێڕاق بێتە سەر کورسی دانوستان.
Your Comment