بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران سەبارەت بە فرۆشی ئاوی قورس بە ئەمریکا وتی: ئێمە ئاوی قورس بە شێوەی فەرمی دەفرۆشین و ئەمریکا تۆزێکی کڕیوە؛ وڵاتانی تریش هەن کە داواکاری ئاوی قورسی ئێرانن. ئێمەش ئێستا هەم بەرهەمەکانی ئاو قورس و هەم خودی ئاوی قورس دەفرۆشین.
ناوبراو سەبارەت بە بوونی چاوەدێران لە ئێران وتی: هیچ یاسایەک ناتوانێت چاوەدێری بە سەر ئێراندا بسەپێنێت؛ ئێستا دوو چاوەدێری ئاژانسی نیودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە شێوەی کوتوپڕ خەریکی سەردان لە دوو ناوەند لە ئێرانن.
Your Comment