AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٧ ١٢:٢٤

مێهر لێکی دایەوە؛

کارنامەی ڕەشی زایۆنییەکان؛ لە کوشتوبڕی بنەماڵەیی تا ئەشکەنجەی منداڵان

کارنامەی ڕەشی زایۆنییەکان؛ لە کوشتوبڕی بنەماڵەیی تا ئەشکەنجەی منداڵان

زیاتر لە هەفتاد ساڵە لە پەیدابوونی ئیسرائیل تێدەپەڕێت و خەڵکی فەلەستین لە درێژایی ئەو ماوە جەنایەتگەلێکیان بە چاوی خۆیان بینیوە کە هیچ مێدیا و کامێرایەک بەتواوەتی ناتوانێت تۆماری بکات .

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی:بە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا وەکوو گرینگترین ئۆپراسیۆنی فەلەستینییەکان لە دژی ئیسرائیل ئەوەی کە دێتە ئاراوە پڕ بوونی کاسەی سەبری فەلەستینییەکان لە بەرانبەر چەند دەیە تیرۆر، کوشتوبڕ، کاولکاری و ئەشكەنجە و سووکایەتی بە زمگەوتی ئەقسا بوو.

دەسپێکی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین لە ڕۆژی نیکبەتەوە

فەلەستین بە پێ پیلانی ڕۆژاواییەکان بە سەرکردایەتی بریتانیا لە دەیەی 40 ی سەدەی بیستەم، لە گەلەکەی بە زۆرەملێ ئەستێندرا و بەخشرایە کۆمەڵیک کەس کە زۆربەیان لە وڵاتانی ئەورووپییەوە هاتبوون. ئەو ستەمە گەورە کە بە کوشتوبڕی بەکۆمەڵی خەڵک لە شار و گوندەکان و دەرکردنی خەڵک لە ماڵی خۆیان بەرەو وڵاتانی دەوروبەر دەستی پێکرد، لە دریژایی زیاتر لە حەوت دەیەیە هێشتا ئەو جەنایەتانە درێژەی هەیە.

لیستی ڕەشی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی گەلی فەلەستین

زیاتر لە هەفتاد ساڵە لە پەیدابوونی ئیسرائیل تێدەپەڕێت و خەڵکی فەلەستین لە درێژایی ئەو ماوە جەنایەتگەلێکیان بە چاوی خۆیان بینیوە کە هیچ مێدیا و کامێرایەک بەتواوەتی ناتوانێت تۆماری بکات و هەموویان لە دڵ و سینگی گەلی فەلەستین و بیری مێژوویی ژنان و پیاوان و منداڵانی ماوەتەوە.

جەنایەتی دەیریاسین لە کوشتوبڕی ژنان و منداڵان تا هەلدڕینی سکی ژنانی دووگیان

نۆی ئاپ، هەفتا و پێنجەمین ساڵڕۆژی کوشتوبڕیگوندی دەیر یاسین لە بەیتولموقەدەسە کە بە هۆیەوە 250 تا 360 کەس کوژران.

بە پێ ڕاپۆرتەکان ئیسرائیلییەکان جەستەی خەڵکی ئەو ناوچەیەیان لەت لەت کردووەتەوە تەنانەت سکی ژنانی دووگیانیان بۆ مەرج دانان لەسەر ڕەگەزی منداڵەکەی هەڵدڕیوە.

جەنایەتی سەبرا و شتیلا

ئیسرائیل لە سێپتەمبەری 1982 جەنایەتێکی دیکەی لە لیستی ڕەشی کارەکانی خۆی تۆمار کردووە. کەمپەکانی سەبرا و شتیلا دوو کەمپ لە ١٢ کەمپی باشووری لوبنان بوون کە ئیسرائیل لە 16 بۆ 18 ی سێپتەمبەری 1982 کوشتوبڕێکی بەربڵاوی تێدا ئەنجام دا.

شەڕی 2008 ی غەززە پەڵەیەکی ڕەش لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل

هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ڕێکەوتی 27 ی دیسەمبەری 2008 کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 1000 فەلەستینی بێ تاوان.

شەڕی 2014 ی غەززە

لە ئەو شەڕەدا بۆ 50 ڕۆژ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە و بە هۆیەوە زیاتر لە 10 هەزار کەس برینداربوون و زیاتر لە 2 هەزار کەس شەهید بوون .

ئەشکەنجەی زیندانیانی فەلەستینی

ئیسرائیل کە لە 22 ی ئۆکتۆبەری 1986 کۆنوانسیۆنی قەدەغەی ئەشکەنجەی واژۆ کردبوو لە چەندین دەیەدا چەندین و چەند جار و بەشێوەی بەردەوام سەرباز و خەڵکی سڤیلی فەلەستینی ئەشکەنجە کردووە.

منداڵانی فەلەستینی کە هەرگیز منداڵیان نەکردووە

یەکێک لە مەزڵۆمیەتەکانی مێژووی گەلی فەلەستین جەنایەتی زایۆنییەکان لە دژی منداڵانە کە بەهۆی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلەوە هرگیز منداڵیان نەکردووە و بەردەوام وێنەی ئەشکەنجە و ئازار و کوشتوبڕیان بینیوە.

کوشتوبڕی خەڵکی سڤیلی فەلەستین لەلایەن ئیسرائیلەوە

ئیسرائیل لە دوو ڕۆژی دواییدا و لە وەڵام بە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە جیاتی شەڕ لەگەل هێزەکانی بەرخۆدان وەکوو هەمیشە دەستی داوەتە کوشتی بەکۆمەڵی ژنان و منداڵان و کردنە ئامانجی باڵەخانە نیشتەجێیەکان.

News ID 47613

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha