بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر نیوەڕۆی ئەمڕۆ و دوای ئەوەی بۆ چەندەمین جار هەواڵی هاتنی مووچە لە لایەن بەغداوە بۆعێراق بە ناڕاست دەرچوو،كارمه‌ندانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى شاره‌وانیه‌كانى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیانكرد.
کارمەندان رایانگەیاند کە تا مووچه‌كانیان وه‌رنه‌گرن ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
هەروەها بەشێک لە فه‌رمانبه‌ران گردبوونەوە و داوایانكرد به‌غدا مووچه‌كانیان بنێرێت ئەگینا بە تەواوەتی دامودەزگای دەوڵەتی لە سلێمانی پەکی دەکەوێت.
شارپرێس نووسیویەتی: ته‌نها یه‌ك رۆژى ماوه بۆ مانگى ئاب به‌ڵام فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یراندان.
هەروەها له‌هه‌ولێریش گردبونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی دژى گرانبونى نرخى كاره‌با بۆ هاوبه‌شانى كاره‌با له كۆمه‌ڵگه‌كانى نیشته‌جێبوون ده‌ستى پێكردو به‌شداربوانى گردبونه‌وه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند، نرخى كاره‌با ده‌هێنده زیادكراوه‌و ماڵێ:ى ئاسایی مانگانه پێویستى به 150هه‌زار تا 200هه‌زار دینار ده‌بێت.
بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نانێرێت و بودجەی فەرمانبەران و پێشمەرگەش نەدراوە و خەڵک تەواو لە قەیران و دژواریدایە و ناوبەناو ناڕەزایەتی لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێتەوە.
ڕێکنەکەوتنی هەولێر و بەغدا لە لایەک و شەڕی ناوخۆیی و دوو ئیدارەیی هەرێمی کوردستان وای کردووە.چاودێرانی سیاسی هۆشداریی لە مەترسی هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان بدەن.
Your Comment