AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٧ ١٢:٥٩

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر هۆشداریی دا؛

هەوڵی باڵوێزی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی بنەماڵە داعشییەکان بۆ عێڕاق

هەوڵی باڵوێزی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی بنەماڵە داعشییەکان بۆ عێڕاق

وتەبێژی هاوپەیمانی ئەلنەسر نسیبەت بە هەوڵەکانی باڵوێزی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە بە ئامانجی گواستنەوەی بنماڵە داعشییەکان بۆ عێڕاق هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەلام زوبیدی وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر جەختی کرد کە کەمپی ئەلهەول مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی عێڕاق دێتە ئەژمار لەبەر ئەوەی کە پاشماوەکانی داعش هێشتا بۆ خەساردان لە ئاسایش و سەقامگیری پارێزگا جیاجیاکانی ئەو وڵاتە خەریکی ئەنجامی ئۆپراسیۆنن.

ناوبراو زیادی کرد: ئێلێنا ڕۆمانۆسکی باڵوێزی ئەمریکا لە عێڕاق لە ڕێگای دیدار لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانەوە لە ئەو بارەوە هەوڵ دەدات و پێشێ بینی دەکەین کە ئەمریکا گوشار بخاتە سەر حکومەتی عێڕاق بۆ گواستنەوەی بنەماڵە تیرۆریستەکان.

باڵوێزی ئەمریکا لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەگەڵ لایەنی جیاواز دیداری هەبووە و تەنانەت لەگەڵ سەرۆک خێڵەکانیش هاتوچۆ دەکات.

News ID 46297

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha