بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبات عێڕاق ڕایگەیاند کە ئێلینا مڕومانوسکی باڵوێزی ئەمریکا لە عێڕاق هەوڵی خراپکارانە لە ئەو وڵاتە دەدات.
ناوبراو لە لێدوانەکەی خۆیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس جەختی کرد: باڵوێزی ئاژاوەگێڕی ئەمریکا لە عێڕاق لە ڕێغای بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەوە کە ناوی باڵوێزخانەی لەسەر دەنرێت هەوڵی خراپکارانە دەدات.
کەعبی زیادی کرد: باڵوێزی ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەو جۆرە نیشانی بدات کە بە سەر عێراقدا زاڵە. هەر لە ئێرەوە و لە بەردەم ئەم خەڵکەوە هۆشداریی پێدەدەین کە نەوەکا لە کاروباری ناوخۆیی عێڕاق دەستێوەردان بکات. ئەگەر کۆتایی نەهێنێت بە هەوڵەکانی خۆی، بەرخۆدان لە بەرانبەری دەوەستێت.
Your Comment