AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٨ ٢٢:١٥

هۆكارى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی نازانرێت؛

درۆنێک لەکۆمەڵگەیه‌كى نزیك له‌شارى هه‌ولێر کەوتەخوارەوە

درۆنێک لەکۆمەڵگەیه‌كى نزیك له‌شارى هه‌ولێر کەوتەخوارەوە

درۆنێک لەکۆمەڵگەیه‌كى نزیك له‌شارى هه‌ولێر کەوتەخوارەوەو سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، درۆنى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بوه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارپرێس ئاشكرایكرد، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى سێبیرانى سه‌ر به‌ناحیه‌ى ڕزگارى له‌قه‌زاى خه‌بات كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

به‌وته‌ى هه‌ژار كه‌ زانیاریی له‌سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كان وه‌رگرتووە: "درۆنه‌كه‌ له‌ماڵێك كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌و زیانى به‌ماڵه‌كه‌ش گه‌یاندوه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه‌".

ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ى زانراوه‌ تائێستا ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و درۆنه‌ هى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان بوه‌، به‌ڵام نازانرێت بۆچ مه‌به‌ستێك هه‌ڵدراوه‌و هۆكارى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌كه‌شى چییه‌".

News ID 45502

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha