AP ١٤٠١ سەرماوەز ٥ ١٠:٣٨

دوای ئەوەی ئێران بە دوو گوڵ وێڵزی بردەوە؛

کاردانەوەی مێدیا و کەسایەتییە عەرەبییەکان بە بردنەوەی مێژوویی ئێران لە مۆندیال

کاردانەوەی مێدیا و کەسایەتییە عەرەبییەکان بە بردنەوەی مێژوویی ئێران لە مۆندیال

مێدیا و بەکارهێنەرانی عەرەبی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سەرکەوتنی ئێران بەرانبەر وێڵز کاردانەوەی نیشان دا و ئەو سەرکەوتنەی پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی موحسێن تەمیمی لە کاردانەوە بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێی ئێران بەرانبەر وێڵز نووسی: سەرکەوتنی گەورەی ئیسلامی.

هەروەها بەکارهێنەرێکی دیکەی عێراقی بە بڵاو کردنەوەی مۆسیقا و بەشگەلێک لە یاریی ئێران و وێڵز، خۆشحاڵیی دەربڕی.

هەروەها محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە تویتی جودادا سەرکەوتنی ئێرانیان پیرۆزبایی کرد.

شێخ تەمیم بێن حەمد ئالی سانی ئەمیری قەتەر لە شادی لایەنگرانی هەڵبژاردەی ئێران بەشداری کرد.

هەواڵدەری شەهاب نیوزی فەلەستین و ڕووسیا ئەلەویمیش وێنە و گرتەی ڤیدیۆییان جێژنی هەڵبژاردەی ئێرانیان بڵاو کردەوە.

News ID 44257

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha