AP ١٤٠١ خەرمانان ١٦ ١٧:١٦

سەرلەشکەر باقری هاتە سەر خەت؛

ئێران هۆشداریی بە ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی هاوپەیمانیان دەدات

ئێران هۆشداریی بە ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی هاوپەیمانیان دەدات

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزی چەکداری ئێران لە پەیامێکدا بۆ سوپای تیرۆریستی ئەمریکا، رژێمی زایۆنی و ئەو‌وڵاتانی میواندارییان دەکەن، هەڕەشەی کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزی چەکداری ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ڕوبیکا نووسی: لەم چەند مانگەی رابردوودا سوپای تیرۆریستی ئەمریکا هەوڵی داوە جێگای چۆڵی خۆی کە بە پاشەکشێ پێکردنی پاپۆڕە فرۆکە هەڵگرەکان، باڵەفڕبەر و کۆپاپۆڕەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عەمان دروست کرا بوو و لایەنگرانی ئەمریکای ترساندبوو، بە لکاندنی ناوچەی داگیر کراو لە لایەن رژێمی زایۆنی بە فەرماندەیی ناوچەیی سێنتکام، قەرەبوو کاتەوە.

ئەوەشی وتووە کە مانای ئەم کارە بۆ ئێمە ئەوەیە کە ئیماکاناتی سیخوڕی و ئۆپراسیۆنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی خراوەتە بەردەست رژێمی داگیرکەری زایۆنی و ئەمە هەڕەشەیە بۆ وڵاتمان.

جەختیشیکرد: ئێمە سەرەرای هزشدا یی دان و‌گواستنەوەی پەیام لە رێگای وەزارەتی دەرەوە بۆ وڵاتانی میوانداری ئەمریکا ، ئامادەباشی و هۆشداریی خۆمان رادەگەیێنبن.

News ID 43427

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha