بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە سەرکۆنە کردنی هێرشی دووبارە و بەردەوامی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و دەستدرێژی نامرۆڤانەی سەربازانی ئیسرائیلی بۆ سەر نوێژخوێنەکان و پارێزەرانی شوێنە پیرۆزەکانی فەلەتسین، ڕایگەیاند: داگیرکاری و داگیرکەران ڕوو لە لەناوچوونن و شەڕ دژی داگیرکەرانی قودس و فەلەستین، مافی سروشتی، ڕەوا و یاسایی خەڵکی فەلەستینە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە توند بوونەوەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسرائیل لە ناوچە داگیرکراوەکان، داوای یارمەتی گەلان، دەوڵەتەکان و کۆمەڵگای ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە خەڵکی فەلەستین بۆ بەرگری لە خۆ و بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیلییەکانی کرد.
ناوبراو لە کۆتاییدا وێرای جەخت لەسەر زەروورەتی یەکگرتوویی ئیسلام بەرانبەر فەلەستین، ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئسیرائیلی هۆکاری هاندانی ئەوان بۆ توندوتیژی لە فەلەستین وەسف کرد.
Your Comment