دانوستانی بەرپرسانی ئێران و عێراق سەبارەت بە هاتوچۆی زیارەتکاران

باڵوێزی ئێران و سەرپەرشتی وەزارەتی تەندروستی عێراق سەبارەت بە چۆنیەتی هاتوچۆی زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان بە پێی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا باس و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ "هانی" سەرپەرشتی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دیداری کرد و سەبارەت بە هاوکارییەکانی دوو وڵاتە لە بەشی تەندروستی و ڕێکارەکانی گەشەی ئەو هاوکاریانە گفتوگۆی کرد.

لە ئەو دیدارەدا، هەروەها دوولایەنەکە سەبارەت بە پەسەندکراوی ئەم دواییەی کومیتەی باڵای تەندروستی نیشتمانی عێراق سەبارەت بە هاوتچۆی ئاسایی زیارەتکارانی شوێنە پیرۆزەکان باس و گفتوگۆیان کرد.

بە پێی ئەو پەسەندکراوە دەوڵەتی عێراق، بە مەرجی لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، دەسپێکردنی دووبارەی هاتوچۆی زیاترەتکارە بیانییەکان بۆ شارەکانی کەربەلا، نەجەف، کازمەین و سامڕا قبووڵ کردووە.

News Code 38164

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha