بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی ئاستانە سەبارەت بە سووریا

بەشداربووانی لە شانزدەهەمین خولی کۆبوونەوەکانی ئاشتی سووریا لە نوور سوڵتانی قەزاقستان ناسراو بە کۆبوونەوەی ئاشتی ئاستانەلەسەر بەدی هاتنی ڕێکاری سیاسی لە سووریا جەختیان کرد.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، شانزدەهەمین کۆبوونەوەی ئاشتی سووریا لە حاڵێکدا کۆتایی هات کە بەشدار بووان لە ئەو کۆبوونەوە کە لە نوور سوڵتانی قەزاقستان بەڕێوە چوو، لە بەیاننامەی کۆتاییدا لەسەر بەدی هاتنی ڕێکاری سیاسی لە ئەو وڵاتە جەختیان کرد.

لە بەیاننامەی کۆتایی لەسەر پێویست بوونی پاراستنی سەربەخۆیی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا جەخت کرا.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە: بەردەوام بوونی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە. پێویستە کە ئەو هێرشانە خێرا ڕابگیردرێن.

لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە: پێویستە بە مەبەستی شوێنگیری دۆخی مرۆڤی لە سووریا ڕێوشوێنی پێویست بگیردرێتە بەر. دۆخ لە ڕۆژهەڵاتی سووریاش ئەبێ سەقامگیر بکرێتەوە. لە ئەو بەیاننامەدا هەروەها لەسەر پاڵپشتی لە کومیتەی پێکهێنانی دەستووری سووریا جەخت کراوە.

News Code 38124

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =