ئەمریکا موشەک بە ڕژێمی زایۆنی دەدات کە باشتر منداڵان بکوژێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا 735 ملیۆن دۆلاری دیکەی داوەتە ئیسرائیل کە موشەکی زیرەکتر بکڕێت بەڵکوو باشتر منداڵان بکوژێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: هاوکات لە گەڵ هاویشتنی جیهازاتی دروست کراوی ئەمریکا بە سەر فەلەستینییە بێ تاوانەکان، ئەمریکا 735 ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ بەرهەم هێنانی مووشەکی باشتر داوەتە ئیسرائیل.

زیادیشی کرد: ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا ڕێگەنادات ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەیەکی ئاسایشی دەربکات، جیهان خەریکە ڕوالەتی ناشیرینی ئیسرائیل و پشتیوانەکانی دەبینێت.

News Code 37363

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =