هەموو کەسانی پێوەندیدار بە تیرۆری شەهید سولەیمانی ناسێندراونەتەوە

وتەبێژی دەزگای دادی ئێران وتی: لە هەندێ وڵاتانەوە بەڵگەی باشمان لە سەر تیرۆری شەهید سولەیمانی دەست کەوتووە و هەموو کەسانی پێوەندیدار ناسێندراون.

بە پێی هەواڵی مێهر، غوڵامحسەین ئیسماعیلی لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هەر لە یەکەمین ڕۆژانی شەهید بوونی سەردار سولەیمانیەوە لێکدانەوەی ئەم ڕووداوە تاڵە گەیشتە دادسەرای تایبەتی کاروباری نێونەتەوەیی تاران و لێکۆڵینەوەی لە سەر کراوە.

ئەو وتیشی: لە هەندێ وڵاتەوە بەڵگەی باشمان دەست کەوتووە و هەموو کەسانی پێوەندیدار بەم ڕووداوە واتا 48 کەس هەر لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا تا فەرماندەکان و کاربەدەستان ناسێندراون و ئەم زانیاریانە بۆ پۆلیسی نێونەتەوەیی نێردراوە. لێکۆڵینەوەکان ڕەوتێکی باشیان تێپەڕاندووە و هێزی قودسی سوپا و وەزارەتی دەرەوە و دیکەی ڕێکخراوەکان هاوکاری باشیان لەم کارەدا بوو.

ئیسماعیلی سەبارەت بە دۆسیەی تیرۆری شەهید فەخری زادەش وتی: بۆ ئەم وڕووداوەش دوو دۆسیە لە دادسەرای تاران و لە ڕێکخراوەی هێزە چەکدارەکان پێک هاتووە.

لێکۆڵینەوە لە سەر فڕۆکەی ئوکراینی تەواو بووە

ئیسماعیلی سەبارەت بە دۆسیەی فڕۆکەی ئوکراینی وتی: سەبارەت بەم ڕووداوەش کاری باش ئەنجام بووە یەکیان تاوان دانەوە و ئەویتریان لێکدانەوەی دەزگای دادە. لێکۆڵینەوەکانی ئەم دۆسیە ئەنجام بووە و تا کۆتایی ئەم مانگە بۆ دادگا دەنێردرێت.

دەرکردنی حوکم بۆ هاوکارانی زەم

وتەبێژی دەزگای دادی ئێران سەبارەت بەم بابەتەش وتی: شەش کەس لەوانەی هاوکاری زەمیان کردووە حوکمیان وەرگرتووە و ئەوان 2تا 10 ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.

 

News Code 35470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha