وەگەڕ خستنی هەزار سانتریفیۆژی نوێ لە ئێران

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتومی ئێران داکۆکی کرد: هیچ بەشێک لە کار و چالاکی ئەم ڕێکخراوەیە نەوەستاوەو لە داهاتووش بە هیچ شێوەیەک راناگیرێت و چالاکییەکانی بەربڵاوتر دەبێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە بڕیارمان دا ڕاکتۆری لێکۆڵینەوەیی تاران بە ناوی شەهید فەخری زادەوە بنین. 

ناوبراو دامەزراندنی دوو هێزگە لە بووشێهر، بەرز بوونەوەی بەرهەم هێنانی کەیکی زەرد بۆ 30 تۆن و بەرز بوونەوەی زیاتری لە ساڵی داهاتوو، بەرفرزاون بوونەوەی زۆرتری کاروباری ئەم ڕێکخراوەیە و هەروەها ڕێخستنی ناوەندی یۆن دەرمانی لە گەورەترین نەخۆشخانەی ئێران لە شاری ئەلبورز و ... وەکوو کارێک بۆ درێژەدان بە ڕێگا و ئامانجی ئەو شەهیدانە ناو برد.

ساڵحی زیادی کرد:چالاکیەکانی ڕێکخراوەی وزەی ئەتومی ئێران بەربڵاوتر دەبێتەوە و هیچ بەشێک لە کار و چالاکی ئەم ڕێکخراوەیە نەوەستاوە و ئێمە پاش پەسند کردنی مەجلیس و سەرۆک کۆمار توانیمان لە ماوەی 24 کاتژمێردا پیتاندنی 20 لە سەدی دەست پێ بکەین.

ئەو دیسانەوە داکۆکی کرد: بە هیچ شێوەیەک کار و چالاکی ئەم ڕێکخراوەیە ڕاناگیرێت، وتیشی: ئێمە خەریکی دامەزراندنی هەزار سانتیفیوژی M2IRین. بە پێی یاسا دەچینە پێشەوە و زووتر لە کاتی دیاریکراو دایدەمەزرێنین.

ساڵحی هەروەها ڕاشیگەیاند: بە پێی یاسا ئێمە لە ماوەی یەک ساڵدا دەبێ هەزار ماشینی سانتریفیوژی IR۶  بەرهەم بێنین، ئێستا خەریکی دابین کردنی پێداویستییەکانین و بە یاری خودا لە کاتی دیاریکراو و تەنانت زووتریش بە ئەنجام دەگات و هیچ کێشەیەکمان بۆ ئەنجامی ئەو کارانە نییە.

News Code 35469

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =