AP ١٣٩٩ بەفرانبار ٨ ٠٨:٥٨

سەرەڕای داخرانی سنوورەکان لە گەڵ عێراق؛

قەدەغەی هاتووچووی موسافر لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران هەڵگیرا

قەدەغەی هاتووچووی موسافر لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران هەڵگیرا

بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی تڕانزیتی ڕێکخراوەی ڕێگاوبانی ئێران وتی: سەرجەم سنوورە بازرگانییەکانی ئێران لە گەڵ عێراق و هاتوچوی موسافیر لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێران ڕێگەپێدراوە.

جەواد هێدایەتی بە ئاژانسی هەواڵی مێهری ڕاگەیاند: داخرانی سنووری موسافری نێوان ئێران و باکووری عێراق بە تەواوەتی هەڵگیراوە و ئێستا خەڵکی هەرێمی کوردستان دەتوانن سەردانی ئێران بکەن و خەڵکی ئێرانیش بەپێچەوانەوە دەتوانن بێ کێشە بڕۆنە هەرێم.

 وتیشی: ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دراوە کە هەرێمی کوردستان دۆخێکی جیاوازی هەیە و ئێران ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچووی موسافیری لە گەڵ هەرێم زۆرە و هەرێمیش شوێنێکی بنبەستە لە عێراقدا و بەندەری نییە و هاتوچووی لە گەڵ وڵاتانی دیکە زۆر نییە.

 بە وتەی هیدایەتی ئێران تا کاتێکی نادیار تەنیا هاتوچووی بازرگانی لە گەڵ بەشی عەرەبی عێراق هەیە و سنووری موسافری داخراوە.

News ID 35356

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha