بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش ئەوەی کە هەواڵێک لە مێدیاکانی عێراق و هەرێم لەسەر پچڕانی مووچەی خانەنشینی ئەندامانی پێشووی ئەنجومەنی حکوومەتی لە حکومەتی هاوپەیمانی کاتیی عێراق، لەوانە مام جەلال، سەلاحدەین بەهائەدین، دارا نوورەدین و مەحموود عوسمان لە لایەن مستەفا کازمییەوە بڵاو بووەوە، جەماڵ کۆچەر نوێنەری کۆمەڵی ئیسلامی ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاوەها فەرمانێکی بۆ پچڕانی مووچەی خانەنشین کرانی ئەندامانی ئەنجومەنی حکومەتی پێشوو دەرنەکردووە و سەرجەم هەواڵە بڵاو بووەکان لەو بارەوە دوورن لە ڕاستی.
شیاوی باسە کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری عادل عەبدولمەهدی ئاوەها پێشنیارێک هاتە ئاراوە، لەم دواییەشدا ئەو پێشنیارە دووپات بووەوە بەڵام لەلایەن مستەفا کازمییەوە نەبووە.
شیاوی باسە کە ئەو ئەنجومەنە حکومەتییە دوای بەڕێوە چوونی یەکەم هەڵبژاردنی گشتی لە عێراق پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هەڵوەشایەوە و ئەندامەکانیشی خانەنشین کران.
بۆچوونی ئێوە