بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم, بەرپرسی پێوەندی دەرەوەی یەکێتی دیمۆکراتی سووریا پەیەدە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە سەردەمی پاش شەهادەتی سەردار سولەیمانی و کاریگەری ئەو گۆڕانکارییە لە سیاسەتەکانی سووریا وتی: ئێران هێزێکی ناوچەییە. هەوڵ دەدات هیژمۆنی خۆی لە ناوچەکە زیاد بکاتەوە.
وتیشی: ئێران پێوەندی خۆی لە گەڵ سووریا کە پاش شۆڕشی ئیسلامی لە ئەو وڵاتە دەستی پێکردووە، زیادی کردووە و لایەنەکانی پەرە پێداوە.
ساڵع موسلیم لە درێژەدا وتی: لە لایەکی ترەوە، ئەمریکا کە هەبوونی ئێران لە سووریا وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل دەناسێت، هەوڵی داوە تا بە گەمارۆکان دژی ئێران و تیرۆری ژنڕاڵ قاسم سولەیمانی ڕێگری بکات لە بەهێز بوونەوەی ئێران لە ناوچەکە.
Your Comment