هەڵوێستی ساڵح موسلیم لە سەر تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەیەدە دەڵێت: ئەمریکا بە تیرۆری قاسم سولیمانی هەوڵی دا ڕێگری بکات لە بەهێز بوونەوەی ئێران لە ناوچەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم, بەرپرسی پێوەندی دەرەوەی یەکێتی دیمۆکراتی سووریا پەیەدە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە سەردەمی پاش شەهادەتی سەردار سولەیمانی و کاریگەری ئەو گۆڕانکارییە لە سیاسەتەکانی سووریا وتی: ئێران هێزێکی ناوچەییە. هەوڵ دەدات هیژمۆنی خۆی لە ناوچەکە زیاد بکاتەوە.

وتیشی: ئێران پێوەندی خۆی لە گەڵ سووریا کە پاش شۆڕشی ئیسلامی لە ئەو وڵاتە دەستی پێکردووە، زیادی کردووە و لایەنەکانی پەرە پێداوە.

ساڵع موسلیم لە درێژەدا وتی: لە لایەکی ترەوە، ئەمریکا کە هەبوونی ئێران لە سووریا وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر ئیسرائیل دەناسێت، هەوڵی داوە تا بە گەمارۆکان دژی ئێران و تیرۆری ژنڕاڵ قاسم سولەیمانی ڕێگری بکات لە بەهێز بوونەوەی ئێران لە ناوچەکە.

News Code 30891

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =