سوپای پاسدارن ڤیدیۆی بوردومانی بنکەی تیرۆریستانی بڵاوکردەوە

لە ئۆپراسیۆنێکدا بنکەکانی تیرۆریستان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانجی تۆپبارانی هێزەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

لە ڕاگەیێندراوی سوپای پاسداراندا ئاماژە درابوو کە ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستان بە هۆی ئەم تۆپبارانەوە کوژراون.

دوای پەلاماری ئەم دواییەی تیرۆریستان بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوای وڵات و جووڵانەوەیان دژی ئەمنییەت و ئاسایشی گەلی ئێران و شەهید کردنی شەهیدحاسڵ ئەحمەدی و دوو هێزی پاسداری دلێری ئیسلام و هەروەها هەوڵ بۆ شێواندنی ئاسایشی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و کوردستان، هێزی زەوینی سوپای پاسداران لە درێژەی هۆشدارییە پێشووەکانی بە هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە پێشگرتن بە گرووپە تیرۆریستییەکان لە سنووری هەرێم، چوارشەمە ۱۹ی پووشپەڕ بنکە چالاکەکانی ئەم تیرۆریستانەی تۆپباران کرد.

News Code 27386

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =