به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بڕیاره کاتژمێر ۱۰ی به‌یانی ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه ۱۹ی ڕێبه‌ندان لە بارەگای حزبی زەحمەتکێشان بۆ دووه‌م جار له ماوه‌ی ئه‌م حه‌وته‌یه‌دا پارته کوردستانییه‌کان کۆببنه‌وه.
بەڵێن عەبدوڵا، ھاوسەرۆکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، دوێنێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "حزب و لایەنەکان رێکەوتووین لە ھەرچوار پارێزگای موسڵ ، سەڵاحەدین ، کەرکوک و دیالە ، بەیەک لیست بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بکەین ، بۆ ئەم مەبەستەش پێنج شه‌مه مەکتەبی ھەڵبژاردنی لایەنەکان کۆدەبێتەوە لەسەر وردەکاریی و میکانیزمی ئەو رێککەوتنە."
هاوکات چه‌ند لایه‌نیکی دیکه‌ی کوردی ده‌یانه‌وێت به جیا له‌گه‌ڵ پارته پێشه‌نگه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی عێراق بکه‌ن و خۆیان له ژێر ناوی لیستی نەوەی نوێ کۆبوونه‌ته‌وه.
Your Comment