ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: توێژینگەی ئەمریکەن ئینتێرپرایز لە ڕاپۆرتێکدا هوشداری دا کە کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دەتوانێ ببێتە هۆی بەچەواشەبردنی ئایدیاکانی دۆناڵد ترامپ و پێشنیار دەکات، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە کشاندنەوەی هێزەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و پشتکردن لە کوردەکانی ئەو وڵاتە لە بەرامبەر شاڵاوی هێرشەکانی داعش و تورکیادا پەلە نەکات:
دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئەمریکا دەیەوێ هەر لە سەرەتاوە بڕیارەکانی بە پەلە ڕاپەڕێنێت و هاوکاتی پێکهێنانی تیمی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە لایەن مایک واڵتێزی ڕاوێژکاری ئەمنیی، مارکۆ ڕۆبیوی وەک وەزیری دەرەوەی کابینەکەی چالاکییەکانی دەست پێبکات. هاوکات ئایلان ماسک و ڤیۆک ڕاماسوامی خەریکی ناسینی شێوازگەلێکن بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکان و هەڵوەشاندنەوەی پلانە نازەروورییەکان.
لەو سۆنگەوە ترامپ تەنیا دوو ساڵ دەرفەتی هەیە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو پلانانە، چونکە پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان لە ساڵی 2027دا دەست پێدەکاتەوە و ئەگەری هاتنی ڕکابەرێکی زۆر لە هەر دوو حزبەکە بۆ ناو گەردوونەی سیاسی ئەمریکا هەیە. بەوەشەوە ترامپ بە نیسبەتی خولەی یەکەمی سەرۆک کۆماریی، لەم خولەدا تەکوزییەکی زیاتری لەخۆی نیشان داوە و تا ڕادەیەکی زۆر، خۆی لە پەراوێزەکان پاراستووە. بەڵام بەوەشەوە هەر لە سەرەتاوە بەرەوڕووی گەرەنتییەکە کە ڕەنگە تەواو خولی دووەمی سەرۆک کۆمارییەکەی بەلارێدا ببات: پشتکردن لە کوردەکانی سووریا هەمبەر بە دەستدرێژییەکانی تورکیا.
لێرەدایە کە ترامپ و وێنسی جێگری خۆیان ئامادەی کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریادا دەکەن. ئەمە کارێکە کە ترامپ لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماریشدا تا ڕادەیەک هەوڵی بۆ دابوو، بەڵام دواتر لێی پەشیمان بۆوە. چونکە باڵێکی لایەنگری ترامپ بە شێوەی هێمایین دەڕوانن کوردەکانی سووریا و نەک وەک پرسێکی ستراتژیک و ئەمان بە هەڵدانی دروشمی "گەڕاندنەوەی شکۆ و هەیمەنەی ئەمریکا"، لایان وایە کوردەکانی سووریا هێمای دەستێوەردانی ئەمریکان لە شەڕە بێکۆتاییەکان و سەرمایەدانەری لە شەڕی خۆجێی و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
کەچی ئەوان لە دوو سۆنگەوە هەڵە دەکەن: کوردەکانی سووریا پێش بە هەڵگیرسانی شەڕێکی بێ کۆتایی دەگرن، چونکە وەک ئاستەنگێکی گەورە وان لە بەردەم سەرهەڵدانەوەی داعش و هەوڵەکانی تورکیا بۆ دزەکردنە باشووری سووریاوە. هاوکات کوردەکانی سووریا بە دوای پاڵپشتی ئەمریکاوە نین و تەنیا دەیانەوێ ئەمریکا توانای بەرگرکردن لە خۆیان بۆ دابین بکات. دیارە کوردەکان باشترین هاوپەیمانانی هاوپەیمانیی دژی داعشن و کارگەلێک دەکەن کە لە توانای زۆربەی وڵاتانی ئەورووپیشدا نییە.
کشاندنەوەی نزیکەی 2000 هێزی ئەمریکایی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا زنجیرە ڕووداوگەلێکی بەدواوە دەبێت کە لە ئێستادا بوونەتە مانشێتی ڕۆژنامەکان و ئەگەری بەچەواشەبردنی پلانەکانی ترامپ یەک لەوانە. بە واتایەکی تر کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا هەمان ئەنجامی بۆ ترامپ دەبێت، کە کشاندنەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان بۆ جۆ بایدن.
ڕەنگە ترامپ، ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە پیاوێکی بەهێز بناسێت کە دەتوانێ مامەڵەی لەگەڵدا بکات، بەلام نازانێت کە مەیل ئەردۆغان بۆ سووکایەتی بە ڕۆژئاوا زیاترە لە نرخی دۆستایەتی لەگەڵ ترامپ. ترامپ ڕەنگە ئەردۆغان بە ناوبژیگەرێک بزانێت کە لە پرسەکانی ڕووسیا، ئۆکراین، ئیسرائیل و غەزەدا هاوکاریی بکات، بەڵام ئەگەر کوردستانی سووریا تووشی قەیران بێت، ئەم قەیرانە ماوەی کورتی سەرۆک کۆماریی ترامپ بە یەکجاری تێوە دەگلێنێت.
داڕمانی هێزی کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەلاتی سووریا بە واتای ڕادەستکردنی دەیان هەزار ئەندامی داعشییە بە تورکەکان و هێزە پاڵپشتکراوەکانی کە زۆربەی هەرە زۆریان لەباری ئایدیۆلۆژییەوە لە هزری داعشی نزیکن. ئەمەش وەک هەلاتنی زیندانییەکانی مووسڵ وایە، بەڵام سەد هێندە زیاتر و درانە پاڵی تۆمەتی سەرهەڵدانەوەی داعش بە ترامپ.
کاریگەریی کۆمەڵکوژیی کوردەکان لە لایەن تورکەکان، تۆکمەی ڕادیکاڵیزم ؛لە سووریا و بووژاندنەوەی تیرۆریزمی داعشی، بێ گومان بۆ هەمیشەی هیوای بەسەرۆککۆماربوونی وێنس دەخەسێنن.
شکێک لەوەدا نییە کە ئەمریکا دەبێ گەڕێتەوە بۆ هەیمەنەی پێشووی، بەڵام نابێ پەلەی تێدا بکرێ و هەمان کارەساتی لێ بکەوێتەوە کە لە ئەفغانستاندا بینیمان.