بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ئەمریکا لە دوات ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد لە سەرەتای دیسامبێری ساڵی ڕابردوو، ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی خۆی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا ڕادەگرێت و لەمناوە هێزەکانی ئەمریکی بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هێزە کوردەکانی سووریای دیموکراتیک وەک بەشێک لە ڕاسپاردەی دژە داعشییان.
هاوکات پێنتاگۆن وێرای زیادکردنی هێزەکانی لە سووریا ڕایگەیاند کە ژمارەی دروستی ئەو هێزانە 2000 کەسن و نەک 900 کەس کە تا ئێستا ڕاپۆرت کرابوو. بە چەشنێک کە جاشوا لێندیس، بەڕیوەبەری ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە زانکۆی ئۆکلاهاما، ئەو بەڕۆژکردنەوەی هێزەی بە پەیامێکی ناراستەوخۆ بە تورکیا و وڵاتانی عەرەبی و ئەکتەرە جۆراوجۆرەکانی سووریا زانی، بۆوەی بە هوشیارییەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ هێزە کوردەکان و ڕووبەری بەربڵاو و دەوڵەمەندی بندەستی هەسەدە بجووڵێنەوە.
لە لایەکی ترەوە هەندێک لایان وایە کە مانەوە و زیادکردنی هێزی ئەمریکی لە ڕۆژانی کۆتایی دەوڵەتی جۆ بایدن و بەر لە هاتنەسەرکاری دۆناڵد ترامپ، بە مەبەستی سازدانی گوشارێکە لە پێکهاتنی سووریای نوێ و هەڵسوکەوتی دانوستانکارانە لەگەڵ کوردەکان لە بری تێهەڵچون لە گۆڕەپانی شەڕدا.
یەکەمایەتییە ستراتژییە ڕاگەیێندراوەکان
پەت رایدێر لە ١٩ دیسامبێردا سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەربازی ئەمریکی لە سووریادا ڕایگەیاند: "ئەم کارە پەیوەستە بە پێداویستییە نوێیە هاوپەیوەندەکان بە ڕاسپاردەیی تێکشکاندنی داعش".
کەچی بەوەشەوە زۆربەی کارناسان لایان وایە ڕەوانەکردنی ئەو ڕێژە هێز و جیاهازت بۆ سووریا تەنیا دەروەستی بە داعشەوە نییە و هەندێ پلانی تر لە پشت پەردەی ئەم بڕیارەی ئەمریکاوەیە. بە تایبەت لە کاتێکدا کە هێزەکانی هەسەدە لە ئیستادا چاودێری بە سەر زیندانی هەزاران داعشیان لە ئەستۆیە و ئامادەبوونی ئەمریکا لە خۆی دەتوانێ هۆکارێکی پێشگرانە لە تێکچوونی باری ئاسایشی ناوچە لە ئەنجامی تێهەڵچوونی گرووپە تیرۆریستییە پاڵپشتکراوەکانی تورکیا لە کوردەکان.
لە لایەکی ترەوە تورکیا کە پاڵپشتی لە تیرۆریستانی تەحریرولشام و سوپای ئازادی سووریا دەکات، پێشنیاری داوە کە شەڕی دژی داعش لە ئەستۆ بگرێت و بەو بیانۆیە، دەیەوێ یەکینەکانی پاراستنی گەل کە ئەو بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەزانێت، بکاتە گوشتی بەر ئاگر.
کەچی مکوربوونی ئەمریکا لە پاڵپشتی کردنی هێزە کوردەکان، بۆتە هۆی ناکۆکیی تورکیا لەگەڵ واشنتۆن.
ئامرازەکانی ململانێ
هەسەدە لە ئێستادا بەشێکی بەربڵاو و دەوڵەمەندی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای کە نزیکەی یەک لە سەر سێی خاکی ئەو وڵاتەیە، لە بندەستدایە. کەچی هاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی گوشارەکان و گەمارۆکانی ئەمریکا، دەوڵەتی ناوەندیی نوێ چاوی لە سەرجاوە نەوتییەکانی بندەستی کوردەکان بۆ گەشەی ئابووریی داهاتووی سووریایە.
لەو سۆنگەوە جاشوا لێندیس لای وایە: "سووریا بۆ نۆژەنکردنەوە و گەشەی پیشەسازی نەوتی خۆی پێویستی بە سەرمایەدانەریی دەرەوەییە و تەنیا دەوڵەتی ناوەندی سووریا دەتوانێ ئەو کارە بکات، چونکە ئەمریکا ناتوانێ گرێبەستی درێژخایەن لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەیی واژۆ بکات و کوردەکانیش بە هۆی بەفەرمی نەناسران وەک دامودەزگایەکی یاسایی ئەو کارەیان لەدەست نایەت و هەر دوو لا دەزانن کە ئەو کێڵگانە هی دەوڵەتی سووریان".
هەر بۆیە ئەمریکا سەرەڕای ئەنگێزە پێشووەکانی بۆ پاراستنی ئەو کێڵگە نەوتییە و باوەی کە ترامپ پێشتر لە 2019دا ڕاشکاوانە مانەوەی هێزەکانی لە سووریادا گرێ دابۆوە بە نەوتی سووریا، دەزانێ کە ئازادکردنی ئەو کێڵگانە و ڕادەستکرانیان بۆ دەوڵەتی ناوەندی لە خۆیدا باڵێکی گوشار دەبێت بۆ ململانێ لە دانوستانەکانی داهاتوودا.
داهاتووی سووریا و ترامپ
ئێستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە دەوڵەتی داهاتووی ترامپ و خولی دووەمی سەرۆک کۆماریی لە سووریادا چۆن دەبێت؟
ترامپ زۆر کەم رای خۆی لەبارەی هەلومەرجی سووریا دەربڕیوە، کەچی بەوەشەوە لە سەرەتای دیسامىیر لە هەژماری خۆی لە ترۆسسۆشیاڵدا نووسی: "سووریا شەڕی ئێمە نییە".
ئەو لێدوانە پێدەچێ لەگەڵ بەڵێنی یەکەمی ترامپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریادا بگونجێت. بەڵام ئەو سەردەمەش بە هۆی دژایەتییەکانی ناوخۆی دەوڵەتەکی نەیتوانی ئەو کارە ڕاپەڕێنێت و لە دەوڵەتی ئێستاشیدا بە هۆی بوونی کەسانێکی وەک مایک واڵتز وەک راوێژکاری نیشتمانی و مارکۆ ڕۆبیۆ وەک بەربژێری وەزارەتی دەرەوە کە هەر دوو دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا هەمبەر بە کوردەکانی سووریان، لەوە ناچێت کە بتوانێ هێزەکانی ئەمریکا بە یەکجاری لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە.
بە تایبەت کە ترامپ سەرەڕای دەربڕینی پاڵپشتیی لە ئەردۆغان بۆ خستنی بەشار ئەسەد، هەڵمەتی تورکیا لە سووریای بە "داگیرکارییەکی دژبەرانە" وەسف کرد.
بەوەشەوە جاودێران لایان وایە کە ترامپ بۆ رادەستکردنی ئۆپەراسیۆنی دژە داعشی سووریا بە نیسبەتی بایدن نەرمییەکی زیاتر نیشان بدات، هەر چەند کە تا ئێستا هیچ شتێک لەوبارەیەوە نەوتراوە.