ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە لێدوانێکدا لە کۆنگرەی ئاکپارتی، هەڵوێستی وڵاتەکەی هەمبەر بە گۆڕانکارییەکانی سووریا لێکدایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرەی هەشتەمی ئاکپارتی لە پارێزگای قوجائلی، وێڕای لێکدانەوەی سیاسەتەکانی تورکیا هەمبەر بە سووریا و ناوچە، وتی: گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سووریا نیشاندەری گرنگی و ڕوون‌بوونی سیاسەتەکانی ئاکپارتی و هاوپەیمانی کۆمارییە،

ناوبراو وێڕای ڕەخنە لە هەڵوێستی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا و لەوان جەهەپە هەمبەر بە سیاسەتە کەلانەکانی ئەو وڵاتە و بە تایبەت ڕەوتە کوردەکانی سووریا، وتیشی: هەڵوێستی تورکیا هەمبەر بە یەپەگە و پەیەدە ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام نوێنەرانی ئێوە لە هەندێ وڵاتدا پاڵپشتییان لەو گرووپە تیرۆریستیانە کردووە.

ئەردۆغان جەختی لەوەش: تورکیا لە دوو دەیەی ڕابردوودا دەسکەوتی زۆر گرنگی لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و دیپلۆماتیکی مسۆگەر کردووە و ئێستاکە بۆتە ئەکتەرێکی گرنگ لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.