بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، پاش ٤٣ مانگ لە بێدەنگی و بێهەواڵیدا، لە دیداری عومەر ئۆجەلانی برازای پەیامێکی بۆ گەل نارد و جەختی کرد کە ئەگەرچی پاوان و ئابڵۆقەدان لە دژی ئەو بەردەوامە، بەڵام لە ئەگەری گونجاوبوونی هەلومەرج، توانای تیۆری و پراتیگیی هێنانە ڕۆژەڤی سیاسی و یاسایی ڕەوتی چارەسەریی کێشەی کوردی بەدوور لە توندوتیژی هەیە.
عومەر ئۆجەلان پەرلەمانتاری دەمپارتی لە ئۆرفا، لە بەراوری ٢٣ی ئاکتەوبر لە چوارچێوەی دیدارێک لەگەل عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی دیداری کرد.