سیستەمی لامەرکەزی
-
بەرپرسێکی کورد: سووریا یان ئەبێ لامەرکەزی بێت یان دابەش دەبێت
محەمەد ئیسماعیل سەرۆکی ئەنەکەسە وێڕای جەخت لەسەر پێداویستی گۆڕانی بنەڕەتی لە پێکهاتەی سیاسی سووریا، ڕایگەیاند: سووریا چی دیکە ناتوانێت بچێتەوە سەر سیستەمی ناوەندی. یان وڵات دابەش دەبێت یان ئەبێ سیاسەتی لامەرکەزی هەبێت.
-
مەزڵۆم کۆبانێ: ئامادەی هەر جۆرە ئەگەرێکین؛ هەوڵ دەدەین شەڕ لە کوردستان ڕوو نەدات
مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە لە پەیامێکدا جەختی کرد کە دوای 14 ساڵ شەڕ، سووریا ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ سەر سیستەمی پێشوو و بۆ پاراستنی ئەم سیستەمە ئامادەی هەر جۆرە ئەگەرێکین بەڵام هەوڵ دەدەین شەڕ ڕوو نەدات.
-
مەزلووم کۆبانی باسی چ مودێلێک لە حوکمڕانی بۆ سووریا دەکات
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، بە ئاماژە بە بەردەوامبوونی پڕۆسەی دانوستانەکان لەگەڵ دەوڵەتی کاتی سووریا و ئەکتەرانی نێودەوڵەتی، جەختی کرد کە تاقە ڕێگەی دەربازبوونی سووریا لە قەیرانی ئێستاکەی، هەنگاونان بەرەو سیستەمێکی لامەرکەزییە کە تێیدا هەموو گەل و گرووپەکان مافی یەکسانیان هەبێت.