-
ڕێبەری باڵای ئێران بۆ زیاد نەخالە:
سەلماندتان هەر بەشێک لە بەرخۆدان بە تەنیا دەتوانێت پشتی دوژمن بشکێنێت
ڕێبەری باڵای ئێران لە وەڵام بە نامەی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی کرد: ئێوە سەلماندتان کە هەر بەشێک لە کۆمەڵەی بەرخۆدان، بەتەنیاش دەتوانێت پشتی دوژمن بشکێنێت.
-
مستەفا کازمی:
ئامادەی ڕادەست کردنی دەسەڵات بە هەر حکومەتێکی هەڵبژێردراو لە عێراقین
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە ئەوەی کە گفتوگۆ تەنیا ڕێگاچارەی کێشەکانی ئێستا لە ئەو وڵاتەیە، جەختی کرد کە ئامادەی ڕادەست کردنی دەسەڵات بە هەر حکومەتێکی هەڵبژێردراو لە عێراقە.
-
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی:
شەهید سولەیمانی نمانەی بەرخۆدان و کرمان پایتەختی بەرخۆدانی جیهانی ئیسلامە
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ئەوەی کە شەهید سولەیمانی شانازی ئێران و جیهانی ئیسلامە، وتی: بەڕاستی کرمان پایتەختی بەرخۆدانی جیهانی ئیسلامە.
-
لە پەیامێکدا هاتە ئاراوە؛
"بلینکێن" پاگەندە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکای دووپات کردەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ پاگەندە دژە ئێرانییەکانی بەرپرسانی دادوەری وڵاتەکەیی دووپات کردەوە.
-
شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی بۆ مێهر:
عێراق نەچووتە نێو تونێلێکی تاریکەوە/مەرجەعیەت پیلانەکان پووچەڵ دەکاتەوە
شرۆڤەکارێکی سیاسی وێڕای جەخت لەسەر ڕۆڵی مەرجەعیەت لە شکستی پیلانەکان لە دژی عێراق، جەختی کرد کە ئەو وڵاتە هێشتا نەچووەتە نێو تاریکەوە و دژایەتی سیاسی بەخۆیەوە دەبینێت.
-
لەیلا گۆڤەن:
نکۆڵی کردنی پرسی کورد، حکومەتی ئاکەپە لەناو دەبات
لەیلا گۆڤەن سیاسەتوانی ژنی کورد لە لێدوانێکدا نکۆڵی کردنی پرسی کورد و هەڵبژاردنی شەڕ لە جیاتی چارەسەری کێشەکەی هۆکاری لەناوچوونی ئاکەپە وەسف کرد.
-
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا هەواڵی دا؛
هێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو چڕ بووەتەوە
بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، تەنیا لە ماوەی شەش ڕۆژدا تورکیا هەشت جار هێرشی کردووەتە سەر کوردی سووریا کە کوژران و بریندار بوونی چەندین کەسی لێکەوتووەتەوە.
-
چوارچێوهی ههماههنگی:
دەستکەوتە دیمۆکراتیکەکان بپارێزێت/ خێرا سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بناسرێن
چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەی دوێنێی خۆیاندا لەسەر ئەوە جەختیان کرد کە ئەبێ ڕێز بۆ بنەما و دەستکەوتە دیمۆکراتییەکان دابنرێت و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران یەکلا بکرێتەوە.