هێرشی درۆنەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا بە شێوەیەکی بەرچاو چڕ بووەتەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، تەنیا لە ماوەی شەش ڕۆژدا تورکیا هەشت جار هێرشی کردووەتە سەر کوردی سووریا کە کوژران و بریندار بوونی چەندین کەسی لێکەوتووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە بەرز بوونەوەی بێ وێنەی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا هەواڵی داوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ئووتدا فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا 9 جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزە کوردییەکان. ژمارەی ئەو جۆرە هێرشانە لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەییشتووەتە 51 حاڵەت.

لە ئەو هێرشانە نزیک بە 50 کس کوژراون کە 41 کەسیان ئەندامی هێزە کوردییەکان و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بوون. زیاتر لە 80 کەسی سڤیلیش کوژراون.

News Code 43127

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha