بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، محەمەد ئیسلامی، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری مێهر سەبارەت بەو دەنگۆیانە سەبارەت بە کشانەوەی یۆرانیۆم لە وڵات ورووژێنراون، ڕایگەیاند: ئەم گریمانانەلە لایەن ناوەندەکانی گوشارەوە باس کراوە ئەگینا لە دانوستاندا لایەنی بەرانبەر باسی شتی وای نەکردوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: شتێکی لەو جۆرە لە کارنامەی کاردا نەبوو و ئەگەر وا بووایە وڵاتان پێشنیاریان کرد کە هاوکاری بکەن لە دانوستانەکاندا. لە دانوستانەکاندا باسی شتی وا نەکرا.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕاشیگەیاند: بردنە دەرەوەی یۆرانیۆم لە وڵات لە بەرنامەی کاردا نەبووە و شتی وا لە دانوستانەکاندا باس نەکراوە.
News ID 58519
Your Comment