بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دروشمەکانی ئەو سەردەمە سەربەخۆیی ئازادی کۆماری ئیسلامی بوو؛ بە هێنانە ئارای ئەو پرسیارە کە ئەوەی کە بۆچی خەڵک وتیان سەربەخۆیی، زیادی کرد: ئێران هیچکات لە درێژەی مێژووی خۆیدا لە ژێرچەپووکی چەوسێنەری نەبووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: تەوەری سەرەکی دەستوور دوای شۆڕش، لەسەر سەربەخۆییە کە ئیزنی دزەی دەرەکی نادات. کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرنامەی ئەتۆمیە ئاشتیخوازانەکەی زۆر تێچووی داوە. کەسێک مافی نییە بە ئێمە بڵێت کە چیمان هەبێت و چیمان نەبێت.
عێراقچی ڕاشیگەیاند: ئەگەر هەر پرسیار یان ناڕوونیەک سەبارەت بە پیتاندنی ئۆرانیۆم هەیە ئێمە وەڵامی دەدەینەوە. ئێمە نامانەوێت کەسێک مافمان بە فەرمی بناسێت چونکوو مافی ئێمە فەرمیە و ئەبێ ڕێزی لێ بگیردرێت. ئێمە بەدوای بۆمبی ئەتۆمیەوە نین. ڕازی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە نا وتن بە زلهێزەکانە.
هەروەها وتیشی: ئێمە لەسەر دیپلۆماسین و شەڕخواز نین؛ بەدوای شەڕەوە نین، بەڵکوو ئامادەی شەڕین هەتا بتوانین لە بەرانبەر دەستدرێژی بەرگری لە خۆمان بکەین.
Your Comment