بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئیبراهیم ڕەزایی بە وتنی ئەوەی کە ئەبێ لەگەڵ دوژمن بە زمانی خۆی قسە بکرێت، ڕایگەیاند: نابێت بە شێوەی لاواز لەگەڵ دوژمن قسە بکەین.
دوژمنێک کە هەمیشە هەڕەشەمان لێدەکات، بە زمانی نەرم ناکشێتەوە و بۆیە من بە بەئەنجام گەییشتنی ئەم دۆخەی دیپلۆماسی ئێستا گەشبین نیم.
ڕەزایی جەختی کرد: مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە مافی ئەتۆمی گەلی ئێران ناکشێتەوە، چونکوو توانایی ئەتۆمی داراییەکی ستراتیژیکە کە ملیۆنان نەخۆشی وڵاتەکەمان چاوەڕێین.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران لە توانی مووشەکی خۆی چاوپۆشی ناکات، درێژەی دا: چاوپۆشی کردنی ئێران لە توانای مووشەکی خۆی گاڵتەیە.
Your Comment