بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی بزووتنەوەی بێ بەڵێنەکان-کامپالا وتی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی بزووتنەوەی بێ بەڵێنەکان لە ئۆگاندا بەڕێوە چوو.
ناوبراو زیادی کرد: بەیاننامەی کۆتایی زیاتر لە 1500 بڕگەی هەبوو کە بە پێشنیاری ئێران چەند بەڕگەی تر زیاد بوو کە گرینگترینیان ئیدانە توندی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێرانە.
عێراقچی وتی: ئەو ئیدانە کردنە لە بەیاننامەی کامپالا جودا دەرکراوە و لە بەڵگەی کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانیشدا هاتووە و هەروەها ئیدانە کردنی هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران لە بڕگەیەکی تایبەتدا هێنراوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: بەڵام بڕگەیەکی دیکە هەم لە کۆبوونەوە و هەم لە بەڵگەی کۆتایی هاتووە کە گرینگایەتی زۆری هەیە و ئەویش ڕاگەیاندنی ۆاڵپشتی لە ئێران لە پرسی سناپکە و راگەیاندنی ئەوەی کە لە ڕوانگەی بزووتنەوەی بێ بەڵێنەکانەوە بڕیارنامەی 2231 هێشتا هەر زیندوویە و ئەبێ بەندەکان و خشتەی کاتیی لەبەرچاو بگیردرێت و بە پێی بڕگەی 8 ی لە کاتی دیاری کراو کە 26 ڕەزبەر واتا چەند ڕۆژی دیکەیە، ئەبێ ئەو بڕیارنامە هەڵبوەشێتەوە.
ناوبراو وتیشی: ئەوە واتا ڕێک هەڵوێستی ئێران و هەڵوێستی ڕووسیا و چین و هەندێکی دیکە ئەنجومەنی ئاسایش لە بەرنابەر هەڵوێستی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی کە پێیان وایە سناپباک رەت دەکەنەوە و بە نایاسایی دەزانن و پێیان وایە کە ئەو بڕیارنامە ئەبێ هەڵبوەشێتەوە. ئەوە بەڕاستی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پاڵپشتی بزووتنەوەی بێ بەڵێنەکان لە ئێران لە پرسی سناپباک لە بەیاننامەی کۆتایی ئەو کۆبوونەوە هەواڵی دا و وتی: هەموو ئەندامانی ئەو بزووتنەوە پاڵپشتی لە هەڵوێستی ئێمە دەکەن.
News ID 57228
Your Comment