AP ١٤٠٢ گوڵان ٧ ١٠:٣٨

سەلاحەدین دەمیرتاش:

ئەردۆغان دۆڕاوی هەڵبژاردنەکانە/ ڕۆڵی کورد گرینگە

ئەردۆغان دۆڕاوی هەڵبژاردنەکانە/ ڕۆڵی کورد گرینگە

سەلاحەدین دەمیرتاش، سیاسەتوانی بەندکراوی کوردی تورکیا جەختی کرد کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی داهاتوودا شکست دەهێنیت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی بەندکراوی کوردی تورکیا و ڕێبەری پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان کە خەریکی تێپەڕاندنی حەوتەمین ساڵی زیندانی کرانی خۆیەتی، لەسەر ڕۆڵی دیاری کەری دەنگدەرە کوردەکان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی ئەمساڵ جەختی کرد.

دەمیرتاش بە گۆڤاری سیاسی پۆلیتیکۆی وت: لە ئەو هەڵبژاردنە کە نیو لەسەدی دەنگەکانیش زۆر گرینگە، کوردەکان ڕۆڵی گەینگیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەبێت.

ناوبراو پێش بینی کرد کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا و بەربژێری پارتی داد و گەشە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ، هەر لە خولی یەکەم و بە مەودای زۆرەوە شکست دەهێنێت.

News ID 45810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha