بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, لەم گرتە ڤیدیۆیەدا کە سکای نیوزی عەرەبی لە گەرمەی شەری داعش لە گەڵ مەسعوود بارزانی ئەنجامی داوە دەبینین کە چۆن باسی ڕۆڵی ئێران لە شەڕی داعش دەکات.
هەواڵنێری سکای نیووزی عەرەبی دەپرسێت: بۆچی دوای شەڕی داعش پێش هەموو کەس سپاسی ئێرانتان کرد و وتتان کە ئێران یارمەتیمان داوە؟
مەسعوود بارزانی دڵێت: ئێمە لە دۆخێکداین کە دەبێ ڕاستیەکان بڵێینەوە هەر ئەو شەوەی کە هێرش کرایە سەرمان, ئێرانییەکان دوو فڕۆکە پڕ لە چەکیان بۆ ئێمە نارد , ئەم یارمەتییە لەو کاتەدا یارمەتیەکی زۆر گەورە بوو.
هەواڵنێرەکە دەپرسێتەوە : لایەنەکانی دیکە نەهاتوون؟
بارزانی دەڵێت: ئەوانیش هاتن بەڵان ئێران پێش هەموویان هات.
بۆچوونی ئێوە