دەنگی هەڵکردنی با لە مڕیخ ببیسن

لێکۆڵەری ئینسایت لە یەکەم هەفتە پاش نیشتنەوە لە مڕیخ، دەنگی هەڵکردنی با لە ئەو گۆیەی تۆمار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێدپرێس، لێکۆڵەری ئینسایت دەنگی هەڵکردنی باکانی مڕیخی تۆمار کردووە.

تاقیگەی JPL ی ناسا گرتەی دەنگیی لە هەڵکردنی بای مڕیخی بڵاو کردووەتەوە. ئەمە یەکەم دەنگگەلێکە بە فرکانسی خوارەوە کە لە لایەن ئەو لێکۆڵەرەوە لە یەکەم هەفتەی کاری خۆی لە مڕیخ تۆمار کراوە. وا بۆی دەچن کە با بە خێرایی ١٦ تا ٢٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا هەڵیکردووە.

لێکۆڵەران لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەمە یەکەم دەنگگەلێکە کە لە مڕیخەوە دەگاتە گوێی مرۆڤ.

دان بنسفیلد لە زانکۆی کورنلەوە لەم بارەوە دەڵێت: ئەم دەنگە دەمانخاتەوە بیر بای هاوینی لە کاتی دوانیوەڕۆدا.

News Code 23506

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =