ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: زۆربەی شرۆڤەکاران، بەر لە هاتنە سەرکاری جۆ بایدن لە ساڵی 2021، لایان وابوو کە ئەو وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵوێستێکی ئاشکرا و ڕاشکاوانەی بۆ پاڵپشتی لە کوردەکان دەگرێتە بەر. پێشبینییەک کە پشتئەستوور بوو بە هەڵویستەکانی ئەو لە سێنا و سەردەمی جێگرایەتی سەرۆک کۆماریی.
بەلام لەگەڵ کۆتاییهاتنی قۆناغێ سەرۆک کۆماریی، هەڵسوکەوتەکانی لەوبارەیە جێی ناهومێدی بوون و بینیمان کە چۆن دەرفەتێکی زۆری بۆ پاڵپشتی لە کورد و پرسی کورد بەبا دا.
بەر لە هەڵبژاردنەکانی 2020، توێژینگەیەک لە واشنتۆن دیسی دەستی کرد بە لێکدانەوەی فۆڕمی شمانەیی دەوڵەتی بایدن و لە ئەگێستی 2020دا ئایکان ئەردەمیر و فیلیپ کوالێسکی لە ناوەندی بەرگری لە دیموکراسی پێشبینیان کردبوو کە بایدن لە ئەگەری هەڵبژاردران "تاقە سیاسەتوانانێکی پاڵپشتی کوردەکان دەبێت کە هەنگاوی ناوەتە کۆشکی سپییەوە". ئەم پێشبینییە ببووە هۆی دڵخۆشیی کوردەکان کە لە جێجێی ڕۆژهەڵاتی ناویندا دەژین و بە گەورەترین کەمینەی جیهان دێنەئەژمار.
ئەردەمیر و کوالێسکی چاویان لە پاڵپشتیی بایدن لە شەڕی عێراق، پلانی جێگرکرانی فیدراڵیزمی کوردەکان لە عێراق کە دەیتوانی بە ئاراستەی ئۆتۆنۆمییەکی زیاتر بچێت و پەیوەندیی دێرینی ڕێبەرانی کوردی وەک مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەودا بوو. بەتایبەت کاتێک کە بایدن لە ساڵی 2002 و بەر لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە 2003، سەردانی هەولێری کردبوو و لە وتاردانی لە پەرلەمانی کوردستاندا بە گەرمی سەبارەت بە کوردەکان دوابوو.
ئەو هەروەها کاتی خۆی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ هەمبەر بە کوردەکانی هەرێم و سووریا، کەچی چوار ساڵ دواتر، نە تەنیا پێشبینییەکانی ئەردەمیر و کوالێسکی وەدی نەهات، بگرە سەرهەڵدانی قەیرانە ئابووری و سیاسییەکانی ناوخۆی ئەمریکا، نیگەرانییەکانی لە بابەتی سیاسەتی دەرەوەیی لەگەڵ چین و ڕووسیا و ئۆکراین و غەزە، سەرنجی بایدنی لە کوردەکان دوور خستەوە.
کوردەکانی هەرێمی کوردستان
ئەمە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەمریکا هاوکاتی دامرکانی هەڕەشەکانی داعش لێکدانەوەیەکی وردبینانەی لەبارەی ناوچەی نیوەسەربەخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا و ڕاپۆرتە هیواخەسێنەکان لەبارەی حزبە کوردەکان بۆ هاوکاریی لەپێناو پلانی حکومەتییەکی ڕێکوپێک، بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنەکانی لەکاتی دیاریکراو، لایەنگری لە ئازادی بەیان و یەکپارچەکردنەوەی هیزی پێشمەرگە وەک بەشێک لە ڕێککەوتنی ساڵی 2022 لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بەشێک بوون لەو هۆکارەکانی ساردبوونەوەی بایدن و دیموکراتەکان هەمبەر بە کوردەکان.
هاوکات، لەگەڵ سەقامگیرتربوونی عێراق، واشنتۆن وزەی دیپلۆماسیی خۆی لە هەولێرەوە گواستەوە بۆ دەوڵەتی فیدراڵ لە بەغدا و ئەگەر لە ڕابردوودا بشێوییەکان لە ناوەند و باشووری عێراق، هەرێمی کوردستانی کردبووە بژێرەیەکی سەرنجڕاکێشتر لە بەغدا، ئەوا بە ئیدارەی سەرکەوتووانە و پاوەجێی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، واشنتۆن توانی ڕێککەوتنگەلێک بەتایبەت لە بواری ئەمنیدا کە دەمێک بووە پشتگوێ خرابوون، لە ڕێگەی بەغداوە پەیجوور بێتەوە.
لەو لاوە ڕێبەرانی کورد لەوەی کە ئەمریکا لە ململانێ و ناکۆکیان لەگەڵ دەوڵەتی فیدراڵی عێراق پاڵپشتی لێنەکردوون، ناهومیدن و چاوەروانی ەئوەیان دەکڕد کە واشنتۆن گوسار بخاتە سەر بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ڕیگەی بۆریی کەرکووک-جیهان و هەروەها لەبابەتی بەهانەدانی ئەمریکا بە مافی مرۆڤی پێشێلكراوی کوردەکان ناڕازین.
یان هیوادار بوون ئەمریکا لە سەردەمی بایدندا سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانیان ڕادەست بکات و ئەمەش وەدی نەهات. تەنانەت مەسروور بارزانی سەرۆکی هەرێم لە کاتی سەفەر بۆ ئەمریکا، مۆڵەتی دیدار لەگەڵ بایدنی پێ نەدرا و پاشان پەیوەندییەکانی واشنتۆنو ەهولێر ڕووی لە ساردی نا و هەر دوو یەکتری لەوبارەیەوە لۆمە دەکەن.
کوردەکانی سووریا
کوردەکانی سووریا هەلی بشێوی ئەو وڵاتە لە دوای شەڕی ناوخۆییان قوازتەوە و ناوچەیەکی خۆسەریان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا کردەوە. بزووتنەوەی کوردی سووریا بە پاڵپشتی ئەمریکا توانی لەو ناوچەدا لە دژی داعش و دەوڵەتی ناوەندی بوەستێت. بەڵام ئەو ناوچەیە هێشتاش لە ژێر پەلاماری هێرشەکانی تورکیا و هاوپەیمانانیەتی و ئەنقەرە نایەوێ بوونی ناوچەیەکی خۆسەر بە سەرکردایەتی کوردەکان لە سنوورەکانی باشووری تورکیا بە فەرمی بناسێت.
بەوەشەوە دەوڵەتی بایدن وەک هاوپەیمانی کوردەکانی سووریا، ئیزنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پلان بۆ داڕێژاوەی لە کوردستانی سووریا لە سێپتامبێری 2024 نەدا.
ئێستاش کە دەوڵەتی بەشار ڕووخاوە و مگۆمگۆی تێکەڵکردنەوەی دەوڵەت و هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی هاتۆتە ئاراوە، پێناچێت لەم دواڕۆژانەی بایدن لە پێگەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بتوانێ کاریگەرییەکی ئەوتۆ لەسەر پێکهاتە داهاتووەکانی سووریادا دابنێت.
لە لایەکی ترەوە ئەگەرچی لە ئێستادا نزیکەی 2000 هێزی ئەمریکی بۆ شەڕ لە دژی داعش لە سووریادان، بەڵام مانەوەی ئەوانیش لە داهاتوودا و لە ئەگەری جێگربوونی دەوڵەتی نوێ لە دیمەشق و کۆتاییهاتنی راسپاردەی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش، گوماناوییە.
لەمناوە ئەگەرچی بەرپرسانی کوردی سووریا خوازیاری گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی بیانی داعشیی زیندانیکراو و خێزانەکانیان بۆ وڵاتانی خۆیان و دادگاییکرانیان لە دادگایەکی نێودەوڵەتین، بەلام لەوبارەشەوە هەنگاوێکی ئەوتۆ هەڵنەگیراوە و پێداگریی ترامپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا و ستایشی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، مومکینە بە واتای کۆتاییهاتنی پاڵپشتی و داکۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانە کوردەکانی لە سووریا بێت.
کوردەکانی تورکیا
دەوڵەتی بایدن هەمبەر بە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و مافی مەدەنی کوردەکانی تورکیا لە لایەن ئەردۆغانەوە بێدەنگی هەڵبژاردووە و کۆشکی سپی هیچ هەڵوێستێکی هەمبەر بە دەرکردنی شارەوانە کوردەکان لە پۆستەکانی خۆیان و دانانی بەرپرسانی نزیک لە ئەردۆغان لە بری ئەوان، دەرنەبڕیوە.
ئینجا ئەنقەرە بە توندی دژی پاڵپشتیی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا لە چوارچێوەی شەڕی دژی داعشە و هێزەکانی تورکیا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و سەرەڕای خۆشبینییەکانی ئەمدواییە، دوورنوێنی دانوستانی ئاشتی نێوان تورکیا و پەکەکەش هێشتا نادیارە.
کەواتە بە لێکدانەوەی هەڵسوکەتی جۆ بایدن و سەرەڕای پێشبینییەکانی ئەردەمیر و کولێسکی بۆ ناونانی گەورەترین پالپشتی کوردەکان لە بایدن، کارێکی ئەوتۆ بۆ کوردەکان نەکراوە و بگرە لەگەڵ دەسکەوتی کوردەکان لە سەردەمی جۆرج بووشی باوک بۆ پێدانی خۆسەرییەک لە 1992 و بەفەرمیناسرانی ئەم خۆسەرییە لە ساڵی 2005 لە لایەن بووشی کوڕ، بەراورد ناکرێت.
ئیستاش کوردەکان خۆیان ئامادەی گەرانەوەی ترامپ دەکەن؛ کەسێک کە هەڵویستی هەمبەر بە کوردەکان لە خولی یەکەمی سەرۆک کۆماریدا مشتومڕی زۆری لێکەوتبۆوە.