دەوڵەتی تورکیا هاوکات کە خەریکی پێوەندی لەگەڵ کوردەکان لە ناوخۆیە، پاڵپشتی ئەو گرووپانە دەکات کە لە گەڵ کوردەکان شەڕ دەکەن. ئەو ڕوانگەیەی ئەردۆغان چ سیاسەتێکی شاراوەی هەیە؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانەکەیدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی وتی: لە داهاتوودا هەنگاوی قایم بۆ بەدی هاتنی تورکیا و ناوچەیەکی بە دوور لە تیرۆر دەنێین. ئەوە ئاماژەیەک بوو بە هەوڵی دەسەڵاتی تورکیا بۆ ئاشطی لەگەڵ کوردەکانی ئەو وڵاتە.


ئایا هیوا بە گۆڕان هەیە؟
ئۆجالان کە لە ساڵی 1978 پەکەکەی دامەزراند لە ساڵی 1999 ەوە لە دوورگەی ئیمرالی لە زیندانە. بەڵام لەم دواییەدا دەوڵەت باخچەلی پێشنیاری ئاشتی لەگەڵ کوردەکان و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە لە باتی ئازاد کردنی ئۆجالانی داوە و ئەردۆغانیش ئەوەی پشت ڕاست کردووەوە. هەر لەو پێوەندیەدا چەند نوێنەر لە دەم پارتییەوە بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان چوونە ئیمرەلی و لە کاتی گەڕانەوەدا وتیان کە پڕن لە هیوا.

ئایا هەمووی ئەمانە لە بەرژەوەندی ئەردۆغانە؟

سەرەڕای هەموو ئەو باسانە چاوەدێرن و شرۆڤەکاران پێیان وایە کە ئەوە نەک لەبەر خۆشەویستی پەکەکە بەڵکوو لەبەر ڕەوایی دان بە دووبرە بە سەرۆک کۆمار بوونەوەی ئەردۆغان لە ساڵی 2028 ە کە بە پێی دەستووری ئێستا مومکین نییە. ئەردۆغان بۆ گەییشتن بە ئەو ئامانجە یان ئەبێ چاکسازی لە دەستوور ئەنجام بدات یان هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بچێت. بەڵام کێشە لەوەدایە کە هاوپەیمانی دەسەڵاتدار پێویستی بە 45 کورسی دیکە هەیە و دەم پارتیش 57 کوردی هەیە کە بە دەنگدان بە ئەردۆغان دەتوانن لە قازانجی ئەو بچنە پێشەوە.

ئایا ئەوە گەشبینی درۆییە؟

ئەمە یەکەم جار نییە کە دەوڵەتی تورکیا هەوڵی ئاشتی لەگەڵ کوردەکان دەدات، پێشتریش ئاوەها هەوڵیک دراوە بەڵام هەر هەموویان شکستیان هێناوە.

دێنیز ییڵدرم، لێکۆڵەری زانستە سیاسییەکان لە ئەو بارەوە وتی: ئەگەر سیاسەتوانان دەڵین ئاشتی نزیکە، ئەوە بزانن کە لە پشت دەرکە داخراوەکانەوە پێشکەوتن هەبووە بەڵام هۆشداریشی دا کە گەشبینی لە پێشەوە هەڵەیە.

یڵدرم وتیشی کە تورکیا ئەبێ ئەو کێشەیە لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە چارەسەر بکات تا چی دیکە خوێنڕشتن ڕوو نەدات.

ئاشتی لەگەڵ کوردەکانی دەرەوەی تورکیا
لە ئەو دیوی سنوورەکانی تورکیاوە و لە سووریا، تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا هەر لەگەڵ شەڕڤانانی کورد خەریکی شەڕن. تورکیا ئەوانە وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی خۆی چاو لێدەکات.

تورکیا کە وەکوو هاوپەیمانی پەکەکە چاو لە یەپەگە دەکات، ئەو گرووپە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت و ئەوە بووەتە هۆی پێچراو بوونی پرسەکە.

تورکیا داوای هەڵوەشاندنەوەی هێزە کوردییەکان دەکات کە بەشێکی گەورە لە باکووری سووریایان لە کۆنترۆڵدایە.

برک ئێسێن دەڵیت داواکارییەکانی تورکیا لە ڕوانگەی کوردەکانەوە راستبینانە نییە.

ئەو بە دۆیچە ولەی رایگەیاند کە یەپەگە هێزی خۆی لە کوردستانی سووریا سەلماندووە و کوردی سووریا بە بێ ئەوەی کە ڕێککەوتنێک لە نێوان کوردی سووریا و تورکیا ئەنجام بدرێت، ئەوان چەکی خۆیان دانانێن.