بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەندێک سەرچاوە و مێدیای دەرەکی، هێزەکانی کوردی سووریا، وەکوو ئۆکراینییەکان لە درۆنی پڕچەک کراو بۆ لەناوبردنی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا کەڵکوەردەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆڕە کۆمەڵایەتی و گۆڤارە دەرەکییەکان پڕ بووە لە ڤیدیۆگەلێک لە هێرشی درۆنی هێزە کوردییەکان لە سووریا بۆ سەر سوپای ئازادی سووریا سەر بە تورکیا بۆ ئازاد کردنی شاری منبەج لە دەستی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا.

بە گوێرەی وێنە بڵاو کراوەکان، هێزەکانی کوردی سووریا یەکەیەکی جودایان بۆ هێرشی درۆنی بۆ سەر تیرۆریستەکان پێک هێناوە و بۆ هەر ئۆپراسیۆنێک لە دوو درۆن-یەکێک بۆ هێرش و یەکێک بۆ وێنەگرتن لە تێکشکاندنی بنکەکان بەکار دەهێنن.
سەرچاوە کوردییەکان، ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی کوردی سووریا توانیویانە تا ئیستا لانیکەم 10 درۆنی سەربازی تورکیا لە یەک ساڵی ڕابردوو تێکبشکێنن.