بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیۆیۆرک پۆست و واڵستریت ژۆڕناڵ ڕایانگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئەمریکا بڕیارە دوو سناتۆر بە ناوەکانی مارکۆ ڕۆبیو و مایک واڵتز بۆ پۆستەکانی وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بانگهێشتی کابینەی خۆی بکات.
ئەو دوو سناتۆرە پێشتر لە لێدوانەکانیاندا دژایەتیان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا دەربڕیبوو و ئەو هەڵمەتەیان بە هەڵمەتێکی پڕ لە مەترسی زانیبوو کە ڕێخۆشکەرە بۆ هێرشی زەوینی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
هەروەها ئەم دووە وێڕای داکۆکی لە زەروورەتی پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا لە بەرامبەر هێرشی تورکیا، خوازیاری سپاندنی گەمارۆ لە دژی دەوڵەتی ئەنقەرە بوونە.