بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد تورک شارەوانی دەرکراوەی ماردین لە حزبی دەمپارتی، لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بە تیرۆریست وەسفکردنی شارەوانە کوردە لابراوەکان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەم قسانەی مایەی شەرم و ئیهانە زانی و جەختی کرد: شارەوانییە دیموکراتەکان هیچکات لە ژێر چاوەدێریی کەسانی ناوزڕاودا نەبووە، بەڵکوو ئەوە سێ خولە کە مافی خەڵکی بە دەرکردنی شارەوانە هەڵبژاردراوەکانیان زەوت دەکرێت.
ناوبراو هەروەها لێدوانەکانی ئەردۆغانی بە مایەی سووکایەتی و نیشانەی دۆشدامان زانی و ڕاشیگەیاند: هەموو هەوڵەکان بۆ سڕینەوە و لابردنی شارەوانەکانی هەڵبژاردەی خەڵکی و شوێنگۆڕکێیەکان لەگەڵ سەرپەرەشتان، هەڵسوکەتێکی نادادپەروەرانەیە لەگەڵ ویست و ئیرادەی خەڵکی.