بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موراد یەتکین، ڕۆژنامەڤانی تورک، لە وتارێکدا بە شرۆڤەی قسەکانی ئەردۆغان، لەسەر ئامانجەکانی تورکیا بۆ تۆکمە کردنەوەی بوارری ئەمنیەتی لە سنوورەکانی سووریا قسەی کرد. ئەردۆغان لەسەر ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو لە ناوچە سنوورییەکان جەختی کردووە کە بەتایبەتی هەمبەر گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و ئەگەری گەڕانەوەی ترامپ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، زەرووری دیارە.
موراد یەتکین ڕۆژنامەڤانی بە ئەزموونی تورکیا لەسەر قسەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی سەربازی و سیاسی بەربڵاو لە داهاتوویەکی نزیکدا قسەی کردووە. یەتکین بە ئاماژە بە قسەکانی ئەردۆغان لەسەر پێداویستی بە کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە سنوورەکان ئەو ئۆپراسیۆنەی وەڵامێک بە گۆڕانکارییە جیهانییەکان و ئەگەری گەڕانەوەی ترامپ بۆ دەسەڵات لە ئەمریکا دەزانیت.
ناوبراو دەڵێت: ئامانجی ئەردۆغان لە ئەو ئۆپراسیۆنە ڕێگری لە کاریگەری و دزەی گرووپە کوردەکان لە باکووری سووریا ڕاگەیاندووە. ئەو ستراتیژییە کە لە ڕابردووشدا بە شیوەی کەم و کورت شوێنگیری کراوە، بۆ کەم کردنەوەی دزەی کوردەکان شوێنگیری دەکرێت.
هەروەها پێی وایە کە گەڕانەوەی ترامپ بۆ سەر دەسەڵات دەتوانێت هەندێک هەل بۆ تورکیا بۆ زیاد کردنەوەی هەوڵە ئەمنیەکان لە سنوورەکان خۆش بکات.
یەتکین ئاماژەی داوەتە سەر پێوەندی ڕاستەوخۆی ئەو ستراتیژییە بە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان و دەڵیت ئەردۆغان بە گەڵاڵەی ئەمنیەتی نوێی خۆی لە ڕاستیدا بەدوای تۆکمە کردنەوەی پێگەی ناوخۆییەتی لە ڕێگای پاڵپشتی گشتی زیاتر وەرگرتن. لە ئەو ڕێگایەدا جەخت لەسەر ئۆپراسیۆنی سەربازی وەکوو ڕێکارێک بۆ پووچەڵ کردنەوەی بەرخۆدانی ناوخۆیی و دەرەکیش کەڵکوەردەگرێت.