ڕابێرت کێنێدی جۆنیور دەڵێت: سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا نایەوێت هێزەکانی ئەو وڵاتە لە شەڕی نێوان تورکیا و کوردی سووریا ببنە گوشتی قوربانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکاتی ورووژانی پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی سووریا بە تایبەت لە دوای هەڵبژاردرانەوەی دۆناڵد ترامپ، ڕابێرت کێنێدی جۆنیور برازای جان ئێف کێنێدیی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و لە یاریگەرانی کۆماریخوازی نزیک، لە ترامپ لە لێدوانێک بۆ تاکر کارلسۆن، لە ئەگەری کشانەوەی پاشماوەی هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا بە فەرمانی ترامپ هەواڵی دا.

ناوبراو بە ئاماژە بە گفتوگۆکان سەبارەت بە هەلومەرجی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەگەڵ سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و تەرکیزی ترامپ لە سەر ناوچەی جێ ناکۆکی هێزە کوردییەکانی سووریا و ئەرتەشی تورکیا، ڕایگەیاند: دۆناڵد ترامپ لەو دیدارەدا باسی لە گرفتاربوونی هێزەکانی ئەمریکی لە نێوان ٧٥٠ هەزار هێزی تورکیا و ٢٥٠ هەزار شەڕڤانی سووریا کرد.

ڕاشیگەیاند: ترامپ لە سەر داوای ژێنڕاڵەکانی ئەمریکا و بۆ قوربانی نەکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە شەڕێ نێوان کورد و تورکیا، فەرمانی دا کە خێرا پاشماوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بکشێننەوە.