ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا کە دوو حەوتە لەوە پێش لە چیای باگوک دەستی پێکرد، هێشتاش بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا کە دوو حەوتە لەوە پێش لە چیای باگوک لە شاری نوسەیبین ماردین دەستی پێکرد، ناوچەگەی هاوێریشی تێوەگلاندووە و هێشتاش بەردەوامە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە ناوچەگەلی گوندیی مسیلکا، چاڵەکوێر، مەهلو، هەیمیەی خەزین، مەحسەرەی سیم ئاغا، بەندەرکە لە کوێستانی باگۆک و هەروەها ناوچەی مارین لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە گەمارۆ دراوە.