بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەوزا یووسف ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک(پەیەدە) لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هاوار بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا بە بیانووی بێهۆ هێرشی کردۆتە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی کرد: لەگەری دەست هەڵنەگرتنی تورکیا لە سیاسەتی خۆی بۆ نەکۆڵی و وێرانگەری، هیچ گۆرانێک مسۆگەر نابێت.
فەوزا یووسف ئەو هێرشانەی لە ئەنجامی درێژەی سیاسەتی دەوڵەت دژی گەلی کورد زانی و وتیشی: کردنە ئامانجی ژێرخانەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کوشتنی ژنان، منداڵان و خەڵکی مەدەنی جەنایەتی جەنگی و مرۆییە.
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرەی کە بیانووی تورکیا بۆ ئەو هێرشانە بووە، نادەروەست بە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زانی، ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی تورکیا دەیەوێ بە بیانووی بێهۆ هێرشی دڕندانەی خۆی پاساو بدات و فێر بووە هەر هێرشێکی بکرێتە سەر، پەلاماری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەدات. تورکیا بەو کارەی دەیەوێ بنکەیەک بۆ هێزە ڕادیکاڵەکان بکاتەوە و ئەوان بۆ تێکشکاندنی بەڕیوەبەریی خۆسەر و داگیرکردنی ناوچەکە هان بدات.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: دەوڵەتی تورکیا جگە لە بژێرە سەربازی هیچ پلانێکی تری نییە و هەمیشەش لەو سۆنگەوە شکستی هێناوە. ئەو دەوڵەتە ئەگەرچی پێداگرە لە گۆڕینی ستراتژییەکانی، بەلام ستراتژی و ئامانجەکانی هەمبەر بە کوردەکان و ناوچەکە نەگۆڕاوە.