ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە وێڕای بەدرۆخستنەوەی هەڵوێستی دژە شەڕی دەوڵەتی تورکیا لە پرسی فەلەستیندا، وتی: ئامانجی ئەو دەوڵەتە نەک پێشگری لە شەڕ، بەڵکوو پەرەدانی بە ناوچەکە بۆ پێشخستنی ئامانجەکانی خۆیەتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موراد قەرەیلان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە لێدوانێک بۆ ڕادیۆ دەنگی گەل، وێڕای بەدرۆخستنەوەی هەڵوێستی دژە شەڕی دەوڵەتی تورکیا لە پرسی فەلەستیندا، وتی: ئامانجی ئەو دەوڵەتە نەک پێشگری لە شەڕ، بەڵکوو پەرەدانی بە ناوچەکە بۆ پێشخستنی ئامانجەکانی خۆیەتی.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە شەپۆلی دەستگیریی بەربڵاوی هاووڵاتیانی لایەنگری پارتی کرێکارانی کوردستان(PKK) لە تورکیا لە حەوتەکانی ڕابردووەوە، ئەو دەستگیرییانەی بە بەشێک لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرکوت و لاوازیی پەکەکە زانی.

قەرەیلان دۆخی زیندانییەکانی پەکەکەیی لە زیندانەکانی تورکیا و لە ژێر زەخت و شکەنجەی ڕۆحی و جەستەییدا جێی داخ وەسف کرد و خوازیاری کاردانەوەی خێرای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە دۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا هەمبەر بە ئەندامانی پەکەکە بوو.

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە درێژەدا سەبارەت بە دەنگۆی دەست‌پێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، وتی: ئاوەها شتێک لە گۆڕێدا نییە و ئەمە خەیاڵی خاوە. ئێستاکە هەرچی ڕۆژە کورد دەکوژرێت. شەڕ درێژەی هەیە و تەریک‌خستنی سەرۆک ئۆجەلانیش بەردەوامە.

کەواتە پاگەندەی دەست‌پێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە بنەڕەتدا درۆیە و وادیارە ئەردۆغان پێویستی بە ئۆپۆزیسیۆنەکانە و دەستی بۆ هەمووان درێژ کردۆتەوە بۆ ئەوەی گەمەیەکی تر وەڕێ‌بخات.