ناوەندی ڕەهەند لە بۆنەی ڕۆژی لە دایکبوونی نووسەر و ڕۆماننووس بەختیار عەلی-دا بڵاوبوونەوەی کتێبێکی نوێ و گرنگ بەناونیشانی “ئەدەب و مۆدێرنە” ڕادەگەیەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی ئەدەب و مۆدێڕێنە کۆمەڵێک وتار و توێژینەوە و ڕەخنەیە لە رۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران-ی بەختیار عەلی.

ئەم نووسەرە و کۆمەڵێک نووسەر و توێژەر نووسیویانە و هاوکات نوێترین چاوپێکەوتنی خۆیشی تێدایە سەبارەت بە رۆمانەکە…
ئەم کتێبە بڕیارە مانگی ئایندە لە ناوەندی ڕەهەند بڵاو بکرێتەوە.