ئەردۆغان هیوای خواست کە لە سەردەمی سەرۆککۆمارێتی پزشکیان پێوەندی نێوان ئێران و تورکیا زیاتر پەرە بستێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە سەرکەوتنی پزشکیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران، وتی کە هیوادارە کە پێوەندییەکانی ئێران و تورکیا لە سەردەمی پزشکیان زیاتر لە ڕابردوو گەشە بکات.

ئەردۆغان هەروەها وتیشی : مەسعوود پزشکیان کە دەچێتە ناوچە کوردنشینەکان بە زمانی کوردی و کە دەچێتە تەبرێز بە زمانی کوردی قسە دەکات.

هەروەها وتیشی کە کاتێک کە لە سەفەر گەڕامەوە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دەگرم.