بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی حورییەت-ی تورکی لەزاری یەشار گولەر بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا لە عێراق دەمێنێتەوە و ناکشێتەوە، وتوشیەتی "هەموان دەزانن تورکیا پێویستە لە شەڕی دژ بە تیرۆر بچێتە قۆناغێکی دیکەوە".
بەوتەی وەزیری بەرگری تورکیا، وڵاتەکەی بە تەنیا لە هەرێمی کوردستان هێرش ناکاتەسەر پەکەکە، بەڵکوو لەدەرەوەی خاکی عێراقیش لەوان دەدات .
دەڵێت "جەنگ تەواو نابێت تا ئەو کاتەی قوفڵێکی ئەمنیی لە شەڕی تیرۆر دەدەین و باکووری عێراق لەوان (پەکەکە) پاکدەکەینەوە".
ئەو قسانەی یەشار گولەر لە کاتێکدایە، ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی سەربازیی تورکیا بەمزووانە لە هەرێمی کوردستان دەکەن.