مەهمەت ئۆجەلان، برای ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە، نیگەرانی لە بارودۆخی براکەی دەربڕی و ڕایگەیاند: تەنانەت دڵنیا نیم کە ئۆجەلان لە ئیمرالییە یان نا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهمەت ئۆجالان، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ماوەی ٣٥ مانگە هیچ هەواڵێکی لە برا گەورەکەی نییە، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: نازانم لە دوورگەی ئامرالی چی ڕوودەدات، تەنانەت نازانم عەبدوڵای برام لەم دوورگەیە یان نا؟

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ماوەی 26 ساڵە لە زیندانی ئەمنی ئامرالیدایە و 35 مانگە هیچ هەواڵێکی نییە و ڕێگە نادرێت بنەماڵەکەی حاڵی بزانن.

ئۆجەلان دوایین جار لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١. پەیوەندی بە براکەیەوە کرد و دوای چەند وشەیەک قسەکردن پەیوەندییەکی پچڕا.